دوای سێ ڕۆژ لە تەقینەوەکانی لوبنان تا دێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزدەبێتەوە لە ژێر دارو پەردوو ڕوخاوەکاندا قوربانی نوێ دەردەهێنرێن.
خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستی پێکرد و داوای لێپێجینەوە دەکەن لە حکومەت و بەڕێوەبەری بەندەری بەیروت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەو لوبنان بەرزبویەوە بۆ ١٥٧ کوژراو و زیاتر لە ٤٠٠٠ بریندار، هاوکات وەزیری تەندروستی لوبنان حەمەد حەسەن ڕایگەیاند، برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە سەختە و ڕەوشی ١٠٠یان ناجێگیرە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت رووی دا و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیشی لێكەوتەوە.