- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

ڕاگەیەندراوێك لە هاتووچۆی پارێزگای هەولێر


لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕایی کردنی مامەلەی هاوڵاتیان (وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان – بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر -بەشی مۆلەت ) بڕیاردرا بەم خاڵانەی خوارەوە.

1-بە درێژ کردنەوەی دەوامی فەرمی لە ( کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ئێوارە ، و بە پێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەستنی دەمامک و لەدەست کردنی دەستکێش ، بۆ پاراستنی تەندرووستی هەموو لایەک .

 

2-وە تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەرەدان بکەن کە تکیتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە .

3-تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن کە نۆرەی ( هێما و میکانیک- تاقیکردنەوەی ڕەمپە -و تاقی کردنەوەی ژمارە 8یان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەرەدان بکەن بۆ ئەنجامدانی تاقی کردنەوە:

ا- نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-8تاوەکو 15-8)دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 9-8 -2020سەرەدان بکەن.
ب- نۆرەی ڕێکەوتی(16-8تاوەکو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێکەوتی 10-8 -2020سەرەدان بکەن.
ج-نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-9تاوەکو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 11-8 -2020سەرەدان بکەن.
د- نۆرەی ڕێکەوتی ( 16-9تاوەکو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 12-8 -2020سەرەدان بکەن.

4-ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکی تر لە داهاتو بڵاوی دەکەینەوە..

5-تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سڕە دانان کاردەکات بەشەکانی تر جارێ ڕاگیراون.

6-هەر هاوڵاتییەک مۆلەتەکەی بەسەر چوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سڕە بگرێت سەرەدانی بەشی مۆلەت بکات بۆ نوێ کردنەوەی مۆلەتەکەی بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت ..

بەهیوای پابەند بوون و سەڵامەتیەک بۆ هەموو لایەک ..
ئەمەی خوارەوەش لینکی نۆرە گرتنە ..

https://www.hawlertp.com/ahtp/

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
2020/8/8