عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی “نه‌مانی ئه‌خلاق” نوسیویه‌تی، “دوێنێ ھەمو ئەوانەیان بانگکردوە کە ئیشی ماسی دەکەن، وتویانە بچن چ ماسیەک دێنن و چەند دێنن بەبێ گومرگ و پشکنین چی دەھێنن بیھێنن نیوەی قیمەتمان بدەنێ”
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به راسپاردنی ئه‌و كه‌سانه كردوه كه كاری ماسی ده‌كه‌ن و رایگه‌یاندوه، ته‌نانه‌ت پێیان وتون، “ھێزە ئەمنیەکانی خۆمان پاسەوانیتان دەکات تاوەکو دەگاتە جێی مەبەست”.
هاورده‌كردنی ماسی به‌بێ گومرگ و پشكنین له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردن به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌ركردوه.