- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسای ڕێکخستنی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندراوێك بلاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ، دوای بڵاوبوونەوەی پرۆژە یاسایەک بەناوی (ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی) و ناو و واژۆی ئەو پەرلەمانتارانەی بە پرۆژەکە ڕازین

یەکەم: هیچ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەگەڵ پرۆژەیەک نین کە زیان بە ڕەخنە و ئازادی ڕادەربڕین بگەیەنێت، سەرجەمیشیان ڕەتیان کردوەتەوە کە واژۆیان بۆ پرۆژەیاسایەکی لەو جۆرە کردبێت، لەحاڵێکیشدا ئەگەر پەرلەمانتارێکمان واژۆی کردبێ، واژۆکەی دەکشێنینەوەوە و کۆی پرۆژەکە ڕەتدەکەینەوە .

دووەم: لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا ئێمە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵ قوربانیی سیاسەتی سەرکوتکردن و هەوڵی بێدەنگکردن و پاکتاوی سیاسیی بوین، چۆن دەکرێ ئێستا خۆمان ببینە بەشێک لە بەرتەسککردنەوەی سنوری ئازادییە گشتییەکان و ببینە هاوکاری ئەوانەی دەیانەوێ ئەو پەراوێزەش کە ماوەتەوە بۆ ئازادی و ڕەخنەگرتن، لەناوبەرن !

عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان