پەرلەمانتارێکی عێراق هێرشێکی توند دەکاتە سەر مستەفا کازمی لەسەر ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێم و ڕایدەگەیەنێت ، خێراترین و گرانترین پەیوەندی تەلەفۆنی مستەفا کازمی ، ٣٢٠ ملیار دیناری لێدەکەوێتەوە
کازم سەیادی ، پەرلەمانتاری عێراقی لە هەژماری فەیسبوکی خۆیەوە رایگەیاند ، خێراترین و گرانترین پەیوەندی تەلەفۆنی مستەفا کازمی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی ، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، ٣٢٠ ملیار دینار لەسەر عێراق کەوت .
هەروەها سەیادی دەڵێت ، کوردستان نەوتەکەی خۆی بۆ خۆی دەفرۆشێت و لە نەوتی باشووری عێراقیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت و ئەمەش گەورەترین ستەمە دەرهەق بە گەلی باشووری عێراق ، هەروەها دەڵێت” مستەفا کازمی ، لەبری ئەوەی ئەو پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ خەرجی بکات باشتر نییە !؟ ”
سەیادی ئاماژە بەوەش دەکات ، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم ، پووچەڵە و لێدانە لە دەستووری عێراق و بە هەموو مانایەك ئەو پارە ناردنە ” دزینی پارەی عێراقە ”
سەیادی دەشڵێت ، هیچ ڕێککەوتنێك نییە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی و خاڵ بە خاڵی ڕێککەوتنەکان پووچەڵە و پێچەوانەی دەستووری عێراق .