- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

کازمی بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بەڕێککەوتنی مستەفا کازمی ، سەرۆك وەزیرانی عێراقی بەرەو واشنتۆن ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئاب ،مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بە یاوەری وەفدێکی حکومی ، بەغدای پایتەخت بەرەوە واشنتۆن بەجێ هێشت
سەردانی کازمی ، بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە لایەن دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دێت.
سبەی پێنج شەممە ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی کۆدەبێیەوە ، و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار وایە ، باسی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بکرێت ، هەروەها باسی دواین پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو لا دەکرێت
مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی دا ، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی ئەمنی و ئابووری و تەندروستی دەکات.
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، لە ماوەکانی ڕابردوودا بانگهێشت نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی مستەفا کازمی کرد و داوای لێکرد سەردانی واشنتۆن بکات ، ئەمڕۆ ١٨ی ئاب بە یاوەری وەفدێکی حکومی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەسەر کۆمەڵێك پرسی گرنگ و هەنووکەیی گفتوگۆ دەکەن و سبەی پێنج شەممە ١٩ی ئاب ، چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەست پێدەکات و وەفدی حکومەتی هەرێمیش لەو سەردانەدا ، یاوەری کازمی دەکەن .