له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له له‌سه‌ر رێگای موسڵ، ئه‌ندامێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بریندار دەبێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگەیاند ، ئه‌مڕۆ بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلێكی تیمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر رێگای موسڵ و له‌نزیك ناحیه‌ی به‌رتڵه ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌و تیمه ویستویانه سه‌ردانی موسڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون له ره‌وشی توشبوانی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌ندامێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی برینداربوه وبه‌په‌له گەیەندراوەتە نه‌خۆشخانه ، زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وتووە و هێزێكی ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
ماوەیەکە کردەوە تیرۆرستیه‌كان له عێراق رویان له‌زیادبوون كردووە و دواین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیش، هێرشێكی چه‌كداری داعش بوو له قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار كه ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.