دادگای رووسیا ، بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارێك و ژمارەیەك بەرپرسی لە دۆسیەی وەرگرتنی بەرتیل ، دەدات
ئەمڕۆ دادگای رووسی لە بارەی لیستی ئەو تاوانبارانە ، بڕیاری دەرکرد و تیایدا هەریەك لە ، فادیم بیلۆسۆف ، پەرلەمانتاری دۆمای پارتی ، رووسیای یەکسان ، و مارگریتا بوتاکوفا ، گەورە ژمێریاری پێشووی کۆمپانیای ، چیلیاپێنسك .
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ، فادیم بیلۆسۆف ، وەکو ئەندامێك لە تیمێك ، بۆ کاری تاوانکاری و لەگەڵ میخائیل یوریفیچ ، پادێزگاری پێشووی هەرێمی چیلیاپێنسك ژمارەیەک کەسی دیکە ، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ ، بە وەرگرتنی بەرتیل لە نوێنەرانی کۆمپانیایەکی وەرگرتنی پارە ، بۆ چاککردنی ڕێگاوبان، بەپێی ئەو سەرپێچیانەی ، کۆمپانیاکە لە سنووری هەرێم چیلیاپێنسک ، ئەنجامی دەدات .
لە لێکۆلینەوەکان دەرکەوتووە ، سەرجەمی ئەو بەرتیلانەی ئەو تاوانبارانە وەریان گرتووە ، بڕەکەی ٣ ملیار رۆبلی رووسی( ٤٠ ملیۆن دۆلار) ە
لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو ، ئەنجومەنی دۆما ، پارێزبەندی پەرلەمانی لە فادیم بیلۆسۆف ، وەرگرتووە و داوای کرد ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دژی ناوبرا بکرێتەوە ، بەڵام ناوبرا ڕەتی کردەوە ڕێگا بدرێت بە ڕاپێچ کردنی بۆ دادگا و لێکۆڵینەوە و کاتێك پرسیاری ئاراستە کرا کە ئەو پارەیەی لە کوێ دەست کەوتووە!؟ لە وەڵامدا ووتی ،” هەرگیز لە ژیانم ئەو بڕە پارانەم وەرنەگرتووە ،”