بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئەمڕۆ ١ی ئەیلول ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دکتۆر هیشام داود ، ڕاوێژکــاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، ئەنجــامی کۆبوونەوکەی ئاشکراکرد کە دەقی ئەنجامەکە ، کۆپییەکی دەست ( پێشەنگ پرێس ) کەوتووە و دەقی ئەنجامی کۆبوونەوەکە :
هیشام داود ، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ، کورتەیەک لە پێشوەچوونانەی باس کرد کە لە عێراق روودەدەن
– سبەی چوار شەممە ، ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، سەردانی عێراق دەکات ، و وڵاتی فەرەنسا ، هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە و هاوکاری سوپای عێراق بووە لە ڕووبەرووبوونەوەی داعش
– حکومەتی عێراق هەوڵدەدات بە گفتوگۆ ، داواکاریی ئاشتییانەی خۆپیشاندەران ، جێ بەجێ بکات و کەسانێك دەیانەوێت گێرەشێوێنی دروست بکەن ، حکومەت بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لەو کەسانە دەکات کە پەشێوی دروست دەکەن و ڕێگاش نادرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر ماڵی دەوڵەت .
– پاراستنی شکــۆی دەوڵەتی عێراقی ، باسێکی گرنگە و دەبێت بپارێزرێت و بێ هێزبوونی دەوڵەت ، زیان بەهەموان دەگەیەنێت ، بەتایبەتی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان.
– حکومەتی عێراقی هەوڵی جێ بەجێ کردنــی ژمــارەیەك دەستپێشخەری ئــابووری و کــۆمەڵایەتی دەدات ، بەڵام هەندێ هەوڵــی بیرۆکــراسی هەن ، دەبنە ڕێگر لە حکومەت و هەوڵدەدرێت بەسەر ئەو هەوازانــەدا زاڵ بێت.
– تایبەت بە پەتای کۆرۆنا ، حکومەتی عێراقی هەموو ئەو جۆرە دەرمانانە ، هاوردە دەکات کە لەلایەن ، دەزگای تەندروستی جیهانییەوە پەسند کراوە بە گوێرەی پرۆتۆکۆلە پزیشکییەکان
– عێــراق ، لەمــاوەکانی ڕابــردوودا ، داکشانێکی بەرچــاوی لە تووشبووان بە پەتای کۆرۆنــا و بەرزبــوونەوەیەکی بـەرچاویشی تۆمــارکردووە لە ڕێــژەی چاکبوون بە ڤــایرۆسی کۆرۆنا ، بەڵام ئاگایی گرنگە بۆ بەرەنگــاربوونەوەی ڤایرۆســەکــە و ســەرکەوتنی یەکجارەکــی، بەسەریدا