دوێنێ هاوڵاتییەکی کوێتی و ئیتاڵییەک لە گەشتێکدا لە نەمساوە بۆ بەریتانی ،لەناو فرۆکەیەکی بەریتانی لەکاتی نیشتنەوەی فرۆکەکە، لەلایەن پۆلیسی بەریتانی دەستگیرکران ، گومانیان لێدەکرا پلانێکی تیرۆریستیان هەبێت و تەنێکیان لەنێو فرۆکەکە دانابێت ، لەو کاتەی ئەو فرۆکەیە لە ئاسمـــان بوو ، دوو فــرۆکەی ســەربازی جــۆری( تایفۆن)هاوڕێیەتی فرۆکە گەشتیاریەکەیان کرد. وەکو گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی ئەمنی .
فڕینی فرۆکەی سەربازی جۆری ( تایفۆن ) بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ئاسماندا ، تێچووەکەی ٥٥ هەزار دۆلاری ئەمەریکی یە.
گومانەکە لەسەر هەردوو هاوڵاتییە کوێتی و ئیتاڵییەکە لەوەدا بوو ، هەستکرا لەنێو توالێتی فرۆکەکە ، تەنێکی ئاسنی هەیە و دوای نیشتنەوەی فرۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای فرۆکەوانیRyanair ی بەریتانی بوو ، دەرکەوت کە ئەو تەنە ئاسنینە ، مۆبایلێك بووە و کەسێکی دیکە ، لەیادی کردبوو لەنێو توالێتی فرۆکەکەدا
دوێنێ دوو شەممە ، دوای دەرکەوتنی ڕاستییەکان ، هەردوو هاوڵاتییە کوێتی و ئیتاڵیەکە ، ئازادکران