- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

ڕێکخراوی ئەمنستی ڕاپۆرتێکی بڵاوکــردەوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی ناسراو بە (ئەمنستی) ، ئێران تۆمەتبار دەکات بە پەیڕەوکردنی پێشێلکاری مەترسیدار سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا

لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٩دا ، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان لە ئێران بەڕێوەچوو، دژی بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی نەوت و سوتەمەنــی لەو وڵاتە ، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیســی ئێران ، بە دڕندانەترین شێوە ، خۆپیشاندانەکــانیان سەرکـوت کرد و بەهەزاران خۆپیشاندەریان لە تەمەن جۆراوجۆرەکانی دەستگیرکــرد لەگەڵ بڕینی هێڵــەکانی ئینتەرنێت لەسـەر هاوڵاتیان تاوەکو ، دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان نەگەن بە جیهانی دەرەوە.

ڕێکخراوی ئەمنستی لە ڕاپۆرتێکی دا بە ناونیشانی ” پانکردنەوەی مرۆڤایەتی ” کە بڵاوی کردووەتەوە رایدەگەیەنێت ، ڕێکخراوەکە بەڵگەی لە سەدان کەس ، لەکۆی حەوت هەزار دەستگیرکراو ، بە مەزندەی ڕێکخراوەکە ، وەرگرتووە و دەرکەوتووە ، لەوەتەی خۆپیشاندنانەکانی ئەیلولی ٢٠١٩ ، هەموو چەشنەکانی ئازاردان و کوشتن و ڕفاندن لە هەموو تەمەنە جۆراجۆرەکانی منداڵ و ئافرەت و گەنج و پیر ، دژیان پەیڕەوکراوە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەی دا ئاماژە بەوەدەکات ، دەسەڵاتدارانی دادوەری و سەربازی ئێران ، هەموو جۆرە پێشێلکارییەکیان دژ بە مافەکانی گەلی ئێران لە ، لێدان و ئازاردان و بێ سەروشوێن کردن …هتد ، ئەنجامداوە

ئەو جۆرە ئەشکەنجە و سزایانەی ڕێکخراوەکە ئاژەی پێدەکات بریتین لە ، لێدانی ئازاربەخش ، لێدان بە کارەبا ، توندوتیژی جەستەیی ، خنکاندن ، لەسێدارەدان ، بێ بەشکردنی برینداران ، لە چاودێری پزیشکی ، ناچارکردنی دەستگیرکراوان بە خواردنــەوەی ماددەی کیمیاوی.

لەدرێژەی راپۆرتــەکەی ئەمنستی دا هاتووە ، دەسەڵاتدارانی ئێران ، سزای زیندانی تاهەتاییان بەسەر سەدان خۆپیشاندەردا ، سەپاندووە وێڕای لەسێدارەدانی ژمارەیەکی دیکەش ، کە لەژێر زەبری توندی ئازارداندا دانپێدانینان پێ کراوە دواتر ، لەلایەن دادوەرانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەجۆرێک دادگایی کردنی کەمتر لە کاتژمێری بەڕێوەچووە ،و فەرمانی لەسێدارەدانــی دەرکردووە دەرهەق بە دەستگیرکراوان .

ڕێکخــراوی ئەمنستی لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بە قوربانییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت ، لەنێو قوربانییەکان ، منداڵ هەیە تەمەنی کەمترە لە ١٠ ساڵ و خۆپیشاندەر هەیە تووشی سوتان بووە و کەسانێکی هەڕەمەکی لەنێو نەخۆشخانەکان دەستگیرکراون کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانەوە نەبووە ، هەروەها ، خەڵکانێك دەستگیرکراون کەوا ، سەرەخۆشییان لە قوربانییەکان و ئامادەی ڕێورەسمی بەخاکسپاردنیان بوونە ، وێڕای مافپەروەران و چاڵاکوانان و پاڕێزەر و ڕۆژنامەنووسانیش لەنێو قوربانییەکان هەن.