ئەمڕۆ یەکشەممە ، زریانێکی بەهێز بەناوی ( هایشین ) لە ژاپۆن هەڵیکرد و هاتەریب لەگەڵ هەڵکردنی با و بۆرانێکی بەهێز بەهۆی زریانەکەوە.
پسپۆڕانــی کەش و هەوا لە ژاپۆن رایانگەیاند کە زریانی هایشین ، هێزەکەی توند دەبێت بەجۆرێك ، ستونی کارەبا و ئۆتۆمبێل وەردەگێڕێت .
زریانــەکە لە دووری ١٥٠ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی دورگەی ئیمامێ ئۆشیما لەگەڵ بایەکی توند بەخێرایی ٢٥٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، هەڵیکرد
دەسەڵاتدارانی ژاپۆنی ناچاربوون ، ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای ژمارەیەک بێ سەر و شوێن کە لە کەشتییەك دا بوونە، ڕابگرن بەهۆی زریانێکی دیکەوە ، ڕوویدابوو .
پسپۆرانی بواری کەشناسی هۆشداری دەدەن ئەگەر زریانەکە ، نزیک بێتەوە لەو دورگانەی خەڵکی تێدا نیشتەجێن و ئاوەدانن ، ئەوا ڕەنگە هێزەکەی ئەوەند توندبێت کە ستونی کارەبا لێبکاتەوە و ئۆتۆمبێل وەربگێڕێت.
دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ، بە نزیکەی ٢٠٠ هەزار دانیشتووی دورگەی کیۆشۆیان راگەیاندووە ، کە دەبێت ئەو شوێنانە چۆڵبکەن و ڕوو لە پەناگاکان بکەن تاکو پارێزراوبن