- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

پرۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو نەگەیشتووەتە پەرلەمان

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ نەگەیشتە پەرلەمان و ڕازی نین بە نوێکردنەوەی قەرز

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، بودجەی ساڵی داهاتوو ، نەگەیشتە پەرلەمان و ڕازی نابین قەرزی نوێ بکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئەیلول ، هەیسەم جبوری ، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، پەرلەمان لەگەڵ وەرگرتنی قەرزی نوێ نییە ،نە لە ناوەخۆ و نە لە دەرەوە و ، وەرگرتنی قەرزی بە عەیبەیەکی گەورە بۆ سەر بودجە وەسف کرد ، و هەروەها دەڵێت ، پەرلەمان فشار دەکات ، تاکو پەڕوای چاکسازی ئابووری و دارایی پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.

جبوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت حکومەت ، چارەسەری دیکە بدۆزێتەوە لەجیاتی وەرگرتنی قەرز ، و داهاتە نا نەوتییەکان زیاتر بکات ، ئەویش بە ڕێکخستنەوەی بــاج و دەرامەت و وەرگرتنی پارەی خزمەت گوزارییە گشتییەکان و باجی گومرگی و هتد … ، ڕوونی کردەوە کە تاوەکو ئێستا حکومەت ، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە

لە ماوەکانی ڕابردوو ، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد ، لێژنەی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق ، پرۆژەیەکی بۆ پرۆژە بودجەی سێ ساڵــی داهاتووی عێراق ئامادەکــردووە و سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە چاوەڕوانــی گەیشتنی بودجەی ئەمساڵی عێراقن