ئەمڕۆ دوو شەممە ، ٧ی ئەیلول ، رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، لەگەل هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کۆدەبێتەوە ، و تەوەری کۆبوونەوەی ئەردۆگان سێ بابەتی تایبەت بە تورکیا لە خۆ دەگرێت ئەوانیش ، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و میکانیزمی ڕێگری لە بلاوبوونەوەی و هەروەها ئەو گرژییانەی کە لە نێوان تورکیا و یۆنان لە پەرەسەندن دایە لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ وڵاتان
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی خەبەرلەری تورکی ، کۆبوونەوەی ئەردۆگان لەگەل سێ سەرۆکایەتییەکەی تورکیا ، بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە تاوتوێ دەکرێت
رۆژنامە تورکییەکە ئاماژە بەوە دەکات ، کە ئەردۆگان هەندێ بڕیاری نوێ لە دوای کۆبوونەوەکە دەردەکات ، وەکو توندکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کە بەردەوام زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە هەڵکشاندایە .
رۆژنامەی خەبەرلەر زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی تورکیا ، گەنگەشەی ئەو چاڵاکیانە دەکات کە لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام دراون ،لەوانەش ئەو مانۆڕە سەربازییەی کە تورکیا و قوبرسی باکوور پێکەوە لە دەریای ئیجە ، ئەنجامیاندا و بەهۆیەوە، گرژییەکانی نێوان تـورکیا و یـۆنانی لێکەوتەوە