شاندێکی بازرگانی ئیسرائیلی ، دەگاتە ئیمارات و پێگە ئیسرائیلیەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ، بەڕێوەبەری بانکی هەبوعلیم ، دووەم گەورەترین بانکی ئیسرائیلی ، سەرۆکایەتی شاندە ئیسرائیلیەکە بۆ ئیماڕات دەکات.
سەردانی شاندە ئیسرائیلیەکە ، یەکەمین سەردانی شاندی بازرگانی وڵاتی ئیسرائیلە بۆ ئیمارات ، دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە ، بە نێوەندگیری ئەمەریکا لە ١٣ی مانگی ئابی ڕابردوو.
پێگە ئیسرائیلیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، کە دۆف کۆتلەر ، سەرۆکی جێ بەجێکاری بانکی هەبوعلیم رایگەیاندووە ،” سەردانی شاندی بازرگانی ئیسرائیلی بۆ وڵاتی ئیمارات ، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دروست کردنی پەیوەندی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و بوژانەوەی دارایی سیستەمی ئیسرائیل و گەشانەوەی ئابووری هەردوولا ”
شاندە ئیسرائیلیەکە چاویان بە بەرپرسانی کەرتەکانی ، بازرگانی و بانکی و ژووری بازرگانی ئیماراتی دەکەوێت.
دۆف کوتلەر ، ئاماژە بەوە دەکات کە ئارەزوویەکی زۆر هەیە بۆ دووبارە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئیماراتی و بڕیار وایە ، شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بانکی لعومی دووبارە سەردانی ئیمارات بکەنەوە و لە شارەکانی ئەبو زەبی و دوبەی ، توێژینەوە و چاوپێکەوتنی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات ئەنجام بدەن .