- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

تاقیکردنەوەی پێکوتەی ئەسترازینکا و ئۆکسفۆرد راگیرا

پاش ئەوەی یەکێک لە خۆبەخشان نەخۆش کەوت ، کۆمپانیای ئەسترازینکا و
و زانکۆی ئۆکسفۆرد تاقیکردنەوەی کۆتایی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ڕاگرت

کۆمپانیای ئەسرازینکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ، کە ڕێوشوێنێکی رۆتینی ئاساییە ئەگەر هەر توشبوویەکی خۆبەخش نەخۆش بکەوێت و تاقیکردنەوەی پێکوتەکە ڕابگرین .

پێکوتەکەی کۆمپانیای ئەسترازینکا و زانکۆی ئۆکسفۆرد ، یەکێکە لەو دەیان پێکوتانەی لە جیهان لە پێشبڕکێدایە و هیواکان لەسەر ئەوەبوون کە ئەم پێکوتەیە یەکەم و کۆتا پێکوتەی سەرکەوتووی ئەسترازینکا و زانکۆی ئۆکسفۆرد بێت

لەم هەفتانەی کۆتایی دا ، بە هەزاران کەس بەشداری قۆناغی سێ یەمی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە بوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەرازیل و باشوری ئەفریقیا و بەریتانیا و زۆرجار قۆناغی سێ یەمی پێکوتەکە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوامی دەبێت

ووتەبێژی زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاند ، زۆرجار لەکاتی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە ، نەخۆش دەکەون بەلام ئەمە شتێکی ئاساییە و دەبێت دووبارە چاودێری ئەو کەسانە بکرێت

جاری دووەمە زانکۆی ئۆکسفۆر ، تاقیکردنەوەی پێکوتەکە ڕادەگرێت لەکاتی تاقیکردنەوەی لەسەر هەر تووشبویەکی خۆبەخشی نوێ کە دەهێنرێتە نەخۆشخانە و بە لای زانکۆی ئۆکسفۆرد شتێکی ئاساییە ، و زۆرجار تووشبو ، نەخۆشی دیکەی هەیە

پێگەی stat news ی بەریتانی کە یەکەمجار هەواڵەکەی بلاوکردەوە ئاشکرای کرد ، کاردانەوەی نێگەتیڤانەی بەشداربووە خۆبەخشەکە نەزانرا کاتێک پێکوتەکەی لەسەر تاقیکرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد لە نزیکترین کاتدا ، چاکدەبێتەوە