دەمامکدارێک لە سیبیریا ، بە شوشەیەکی پڕ ماددەی کیمیایی ، هێرش دەکاتە سەر نووسینگەی گروپێکی رووسی ئۆپۆزسیۆن لە سیبیریا .
ئۆلگا گوسیاف ، ئەندامی دامەزراوەیی نەهێشتنی گەندەڵی ڕایگەیاند ، دوو کەس لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر نووسینگەی نۆڤۆسیبیریکی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ، رەوانەی نەخۆشخانە کران و دوای پشکنین کردن بۆ ئەو دوو بریندارە ، دەرکەوت بە ماددەی کیمیایی زامداربوونە .
هاوپەیمانی نۆڤۆسیبیریک لەگەل پارتی شیوعی لە رووسیا ، لە پێشبڕكێ دان لەگەل پارتی دەسەڵاتدار ، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ، هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت .
چالاکوانێک لە تویتەر بەهەمان شێوە بڵاوی کردەوە ، دەمامکدارێک ، هێرش دەکاتە سەر نووسینگەی هاوپەیمانی نۆڤۆسیبیریکی ئۆپزسیۆنی رووسی لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ئەو هاوپەیمانێتییە و نزیکەی ٥٠ کەسیش بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوونە
ئیڤان گدانۆف ، بەڕێوەبەری دامەزراوەی نەهێشتنی گەنەدەڵی رایگەیاند ، هێرش کراوەتە سەر کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی نۆڤۆسیبیریک و بۆنێکی ناخۆش لەو شوێنەدا بڵابووەتەوە .
پێگەی ئەلیکترۆنی MBKHی ئۆپۆزسیۆن لە زاری پۆلیس بڵاوی کردەوە ، ئەو ماددەیەی هێرشەکەی پێ ئەنجام دراوە ، بەکاردێت بۆ خاوێن کردنەوە و بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە و لەهەمان کاتدا ، کامێراکانی چاودێری نووسینگەی هاوپەیمانی نۆڤۆسیبیریک ، وێنەی هێرشکارەکەی تۆمارکردووە کە بە بوتلێکی شووشەی پڕ ماددەی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر نووسینگەکەیان.
رووسیا دووچاری گەورەترین ڕەخنەی جیهانی دەبێتەوە دوای ژەهراوی کردنی ئەلێکس ناڤاڵنی ٤٤ ساڵ ، بەرهەڵستکاری سەرسەختی ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی رووسیا ، کاتێک ناڤالنی لەنێو فرۆکەیەک دەبێت لە ئاسمانی سیبیریا و باری تەندروستی تێکدەچێت و لەکاتی نیشتنەوەی فرۆکەکە ، سەرەتا لە سیبیریا چارەسەری بۆ دەکرێت بەر لە گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا و دەردەکەوێت ، ژەهراوی کراوە دوای ماوەیەک لە بێ هۆشی ناڤالنی لەو وڵاتی ئەلمانیا ، بە ئاگادێتەوە و پزیشکان رایدەگەیەنن ، کە کاریگەری ژەهراوی بوونی ناڤالنی تا ماوەیەکی درێژ لەسەری کاریگەری دەمێنێتەوە .
ژەهراوی کردنی ئەلێکس ناڤالنی ، نوێترین هەوڵی زنجیرە هەوڵەکانی ژەهراوی کردنی بەرهەڵستکارانی پۆتینە لە مێژووی دەسڵاتدارێتی پۆتین وەکو سەرۆکی رووسیا