هێزەکانــی تورکیا لە ئـۆپەراسیۆنێك دا ، سیخوڕێکی سوپای بەشار ئەسەد ، دەستگیردەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئەیلول ، لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری دا ، هێزەکانی تورکیا ، لەناو خاکی سوریادا ، ئەفسەرێکی هەواڵگری سوپای ئەسەد دەستگیردەکەن کە دەستی لە تەقینەوەیەکی ناو تورکیا دا هەبووە پێشووتر.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا بڵاویان کردەوە کە ، هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی سوریادا لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری دا ، ئەرجان سلێمان بیط ــیان دەستگیرکرد کە ئەنجامدەری ، تەقینەوە تیرۆریستییەکی شاری رەیحانی تورکی بوو ، ساڵــی ٢٠١٣.
سلێمان صۆیلۆ ، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە میدیاکانــی ئەو وڵاتــەی ڕاگــەیاند ، تیرۆریست ، ئەرجان سلێمان بيط ، یەکێک بوو لەو داواکراوانەی نێو لیستی داواکراوانــی دەزگای هەواڵگری تورکیا .
میدیاکانی تورکیا تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ناوبراویان ،بڵاویان کردەوە کە هەڵگری ناسنامەی دەزگای هەواڵگری سوپای سوریا بووە و ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیش ، وێنەی باجی چەکەکەی ئەرجانی بڵاوکردەوە کە زانیارییەکانی چەکەکەی لەخۆگرتبوو و ڕێگەپێدراو نەبوو ، جگە لە خاوەن باجی چەکەکە ، کەسی تر ئەو چەکە ، هەڵبگرێت و لە ئەگەری دۆزینەوەی ئەو چەکەش ، دەبێت بەزووترین کات ، ڕادەستی هەواڵگری سوری یان خاڵێکی پۆلیس بکرێتەوە لەگەڵ ناسنامەیەك ،سەر بە فەرماندەیی گشتی سوپای سوریا – هۆبەی هەواڵگری سوپا
لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨دا ، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سوپای تورکیا ، یوسف نازیک، داڕێژەر و پلاندانەری تەقینەوەکەی شاری ڕەیحانەی تورکی دەستگیرکــرا.