- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

بۆ زانینی ڕەگەزی منداڵەکەى ١٠٠ هەزار دۆلار خەرج دەکات

کوڕێکی بەرپرسێکی پێشووی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە بڵاوکراوەیەکی فەیسبووک ،هەرا دەنێتەوە

ئەنەس مرورە، کوڕی هیشام مرورە ، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووری، بۆ تۆمارکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورت لەبورجــی خەلیفەی شاری دوبەى کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

مرورەی کوڕ بۆ زانینی رەگەزی دووەمی منداڵەکەی و، کردنی بەسوپرایز ، بە قەد بورجی خەلیفەوە، ڤیدیۆیەکی وێنەیی نیشانی هاوسەرەکەی دەدات و ، لەکورتە ڤیدیۆکەدا ، ڕەگەزی کوڕەکەی کە ” نێرە ” دەکاتـە سوپرایز بۆ هاوسەرەکەی و هاوڕێکانی و بەئاهەنگ گێڕانەوە خۆشحاڵی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاودەکاتەوە.

تۆمارکردنی کورتە ڤیدیۆکی بەم شێوەیە، یەکەمجارە کەبکرێت و بەتایبەتی بە قەد بورجی خەلیفەوە و ڕازاندنەوەی، تێچووی نمایشـە ڤیدیــۆییەکە، بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت .

[1]
ڕازاندنەوەى بورجى خەلیفەى دوبەى بەووشەى “کوڕ دەرچوو”

بڵاوکردنەوەی ئەو کورتە ڤیدیۆییە و تێچووی پارەکە بۆ سوپرایزێک، کاردانەوەی بەکارهێنەران و چاڵاکوانی فەیسبووکی لێدەکەوێتەوەو، ئاماژە بەوە دەکــەن “ئەو پارە زۆرە بۆ مەبەستێکی تایبەتی لەو جۆرە ، پارەی خوێنی شەهیدانی منداڵان و پیر و پەکەوتەکانی سووریایە”.

چالاکوانان و بەکارهێنەران جەختیان لەوە کردۆتەوە “بەو پارەیە دەتوانرێت پرۆژەیەکی بچوکی پێنج هەزار دۆلاری بۆ ١٩ خێزانـی بەش مەینەتی سووری خەرج بکرێت” .

هەروەها چاڵاکوانان باسیان لەوە کرد “ئایا پارە بۆ مەبەستێکی تایبەتی کەسێک و بۆ سوپرایزێك خەرج بکرێت ، گرنگترە لە خوێن و ژیان و گوزەرانی خەڵکی بەش مەینەت و دەربەدەری سوریا ؟”.