شانازی ئیبراهیم ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی یەکێتی ، ڕەخنە لە سەردانی مستەفا کازمی بۆ مێرگەپان دەگرێت کە شوێنی مانەوەی ، بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراق و رایدەگەینێت ، مەزاری شکۆی نەمران لە دەباشانە نەک لە مێرگەپان ، ئەگەر بڕیاربا سەرۆک وەزیرانی عێراق نانی نیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمار بخوات ، دەیتوانی لە بەغداد ئەو برنج و فاسۆلیایە بخوات نەک لە مێرگەپان.
شانازی ئیبراهیم ئەحمەد ، گلەیی لە تیمی پرۆتۆکۆلی مستەفا کازمی دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات ، کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سلێمانی و سەرکردایەتی یەکێتی ،بارەگاکەی ، لە دەباشانە و لەوێ دەبێت لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ئەو شارە کۆببێتەوە
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت ، ” هیوادارم هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی ، بەشداری خوانەکەی مێرگەپان نەکات و خۆی نەخاتە بەر ڕەخنەی جەماوەری یەکێتی ”
دەقی نووسینەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد :
سه‌ردانی كازمی بۆ سلێمانی
بێگومان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه كه به‌رێز كازمی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه و به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ عیراقێكی نوێ داده‌رێژێت به‌ڵام پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك چاوێك به‌تیمی پڕۆتۆكۆڵهكهیدا بخشێنێته‌وه..
ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت ، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایهی له‌گه‌ڵدا بخواردایه..!! تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌باشانه…!! و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نیه …!!
هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداری كردنی لهخوانهكهی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت …
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د