- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

لەکاتی گەیشتنی کازمی بۆ سلێمانی پەلاماری رۆژنەمانووسان درا

ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر لەگەل سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پارتی ، گەیشتە پارێزگای سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر ، پارێزگاری سلێمانییەوە ، پێشوازی لێکرا.

لەکاتی رۆیشتنی کازمی بۆ شوێنی پێشوازی فەرمی میوان لەناو فرۆکەخانە، پاسەوانەکانی پارێزگای سلێمانی ، بە توند وتیژی ، میدیکار و رۆژنامەنووسانیان دەرکرد.

رۆژنامەنووسێك ، دەڵێت ، ” لەکاتی پێشوازی کردن لە سەرۆک وەزیران و رۆیشتنیان بۆ ژووری فەرمی میوان لەناو فرۆکەخانە ، پاسەوانەکانی پارێزگای سلێمانی ، بە شێوەیەکی توند و پەلاماردان ، میدیاکار و رۆژنامەنووسانیان دەرکرد و ڕێگەیان نەدا وێنە و ڤیدیۆی دانیشتنی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، تۆماربکەن

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت ، پاسەوانێکی پارێزگای سلێمانی ، هاواری بەسەر رۆژنامەنووساندا کرد و دەیگوت ،” هەموو رۆژنامەنووسەکان بۆ دەرەوە و هیچ رۆژنامەنووسێك نەبینم لەم ناوە ”

دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم ،پرسی دەروازە سنوورییەکان و نەوت و بودجە و هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد و بڕیار وایە ئەمڕۆ بە سەردانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ، کۆتایی بە سەردانەکەی بهێنێت و بگەڕێتەوە بەغدای پایتەختی عێراق