وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگادارییەک بۆ قوتابییانی پۆلی دوانزەیی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپییەکی بۆ ( پێشەنگ پرێس ) نێردراوە ، ڕایدەگەیەنێت ، سەرجەم قوتابییانی پۆلی دوانزەیی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی ئاگادار دەکەینەوە،سبەی یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکرێتەوە
وەزارەتی پەروەردە ، لە ئاگادارییەکەی دا ،ڕوونی دەکاتەوە قوتابییان دەتوانن لە ڕێگای لینکی www.anjamakan12.com یان سەیری فۆڕمی سۆما بکەن, www
soma.anjamakan12.com و کاتژمێری6:30ی خولەکی ئێوارە ، لینکەکە کارا دەبێت و دەتوانن ، ئەنجامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ وەربگرنەوە
لە کۆتایی دا ،وەزارەتی پەروەردە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییان دەخوازێت
لە ١٦ی ئابی مانگی ڕابردوو ، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوانزەیی ئامادەیی ، بە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی دەستی پێکرد و سبەی یەکشەممە ، ئەنجامی کۆتایی لە ڕێگای ئەو لینکە ئەلیکترۆنیانەی وەزارەت ئاماژەی پێ کرد ، بڵاودەکرێتەوە