- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

لیوا ڕوکنێکی فرۆکەوانی سەربازی عێراقی دەستگیرکرا

دیاردەی لەبەرکردن و خۆ ناساندنی هاوڵاتییان بە پلەی بەرزی سەربازی لە عێراق زیادی کردووە .

ئەمڕۆ پۆلیسی بابل لە ڕاگەیەندراوێکدا ، بڵاوی کردەوە ، هاوڵاتییەک ، ماوەیەکی زۆرە بە لەبەرکردنی جلو بەرگی سەربازی و هەڵگرتنی ژمارەیەک ناسنامە و باجی سەربازی ساختە ، دەستگیرکردووە .

پۆلیسی بابل ئاماژدە بەوەش دەکات ، هاوڵاتییەکە پلەی سەربازی ( لیوا ڕوکنی فرۆکەوانی سەربازی ) بەستبوو ، دەستگیرکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا ، ژمارەیەکی زۆر لە ناسنامە و باجی جۆراوجۆری ساختەی پێ بووە و خەریکی کاری ساختەکاری و پارە وەرگرتن بووە لە خەڵک بەهۆی ئەو پلە سەربازییە ساختە و ناسنامانەی هەڵیگرتبوو.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا ، ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای بەغدا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگاکە ،دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی وورد ، هاوڵاتییەکیان لە کاتی تێپەڕبوون بە بازگەیەکدا ، ناسنامە و باج و پلەی ساختەی سەربازی ( لیوا ڕوکن )ـی هەڵگرتووە لە سوپای عێراق دەستگیرکرد