ئەمرۆ سێ شەممە ، دادگایی کردنی عومەر حەسەن بەشیر ، سەرۆکی پێشووی سودان ، و ٢٧ تۆمەتباری دیکە بە دەست بەسەر داگرتنی دەسەڵات و کودەتای ساڵی ١٩٨٩ی سوودان ، بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دواخرا .
دادوەر ، بڕیاری دا کە بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکە ، بگوازرێتەوە بۆ هۆڵێکی دیکە لە ناوەڕاستی خەرتوومی پایتەخت ، ئەمەش تاوەکو شوێنی زیاتری بۆ ئامادەبوان هەبێت و لەگەڵ ڕەچاوکردنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دادگایی کردنی بەشیر و ٢٧ کەسەکەی لەگەڵی دان ، بە تۆمەتی کودەتای ساڵی ١٩٨٩ ، بەڕێوەدەچێت ، لەو ساڵەدا بەهاوکاری ڕەوتی ئیسلامی نیشتیمانی ، کە حەسەن توڕابی سەرۆکی بوو و لە ٢٠١٦ کۆچی دوایی کرد ، دەسەڵاتی گرتە دەست و بە و ڕەنگە بەهۆی ئەو تاوانەوە ، سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەربچێت .
بەشیر ، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە تۆمەتبارە بە کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەنێوان ساڵانی ١٩٥٩ تاوەکو ٢٠٠٤ کە لە هەرێمی دارفۆر لە رۆژئاوای سودان ئەنجامی دابوو و تیایدا ٣٠٠،٠٠٠هەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەل ئاوارەبوونی ملیۆنانی دیکە .
لە نیسانی ٢٠١٩ ، و دوای ناڕەزایی فراوانی جەماوەری کە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بوو ، سوپای سودانی بەشیری لە دەسەڵات جێ لەق کرد و دەستگیری کرد و لەئێستادا سودان حکومەتێکی کاربەڕێکەری کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەڕێوەی دەبات و بڕیار وایە دوای ئەو ماوەیە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ئەو حکومەتەش لە هەوڵدایە ، دۆخی ناوخۆی وڵات سەقامگیربکات بەتایبەتی ، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی حکومەت و گروپە توندڕەوەکان