- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

فایز سەڕاج دەست لەکاردەکێشێتەوە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرای دەکات ، فایز سەڕاج ، سەرۆک وەزیرانی لیبیا ، دەست لەکاردەکێشێتەوە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەڕاج ئاشکرای دەکات ، فایز سەڕاج دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لیبیا دەکێشێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی لیبیا بکات و بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەو وڵاتە

دەست لەکارکێشانەوەی فایز سەڕاج ، بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی سەرێتی ، دوای ئەوەی لیبیا خزایە نێو ململانێیەکی قوڵی ناوخۆیی و ناڕەزایی جەماوەری لە خراپی دۆخی ژیان و خراپی خزمەتگوزاری لەو وڵاتەکەی

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاماژە بەوەش دەکات کە سەڕاج ، ئامادەکاری دەکات بۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی دوای گفتوگۆکانی جنێف لەبارەی یەکپارچەیی خاکی لیبیا و ئەو لایەنانەی لە شەڕدان لەنێو خۆی وڵاتەکە و چاوەڕوان دەکرێت دەست لەکارکێشانەوەکەی خۆشحاڵی وڵاتانی هەرێمی وەکو میسڕ و ئیمارات بەدوای خۆی دا بهێنێت.

لە دوای ڕوخانی قەزافی لە ساڵی٢٠١١ەوە ،لیبیا بە گێژاوێکی پڕ لە شەڕ و ئالۆزی دا تێدەپەڕێت ، بەتایبەتی لەنێوان دوو لایەنی ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە کە ئەوانیش ، فایز سەڕاج ، سەرۆکی حکومەتی ویفایقی نیشتیمانی کە بارەگاکەی لە تەرابلوسە لەگەڵ فەرمانڕەوایی خەلیفە حەفتەر کە بارەگاکەی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدایە