نووسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار ڕەتی دەکاتەوە کە لە ڕێگای فەرەیدون عەبدولقادر ، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، داوای لە نەوشیروان مستەفا ، ڕێکخوری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان کردبێت ، دانپێدانەکانی ناوبراو بڵاونەکرێتەوە
نووسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار ئاماژە بەوەش دەکات ، لە کتێبەکەی مەلا بەختیار هاتووە ، هەرچی بەڵگەی هی زیندان هەیە لەسەر ناوبراو لەگەل شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ ، با بڵاوی بکەنەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار :
رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیارەوە
لە سایتی لڤین، بە ناوی بەڕێز رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانەوە، بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەلا بەختیار، لە رێگەی بەڕێز فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای کردوە دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە.
رای دەگەیێنین ئەو هەواڵە سەراپا دورن لە داوای مەلا بەختیارەوە، ئەگەر کاک فەرەیدونیش لوتفی وای کردوە، لە جوامیری خۆیەوە بوە، بە پيچەوانەوە ، لە کتێبەکەدا، بەریز مەلا بەختیاربە رونی بانگەوازی کردوە، هەرچی بەڵگە لەسەر(خۆی و شێخ عەلی ، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان… بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت داواشی کردوە لەسەر تەلەفزیۆن، لەسەر ئەزمونی زیندان روبەرو لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەوکاتە، دیبەیت بکات.
کاتیەتی… ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە