جوتیار عادل ، ووتەبێژی حکومەتی هەرێم ، ڕاگەیەندراوێکی لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند ، کابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوباون له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه
هەروەها ووتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت ئه‌وانه‌ی كه چاویان به کار و پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت، به لێدوانی چه‌واشه‌كارانه هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی رای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ده‌ن.
ووتەبێژی حکومەتی هەرێم لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی دا ، ئاماری پرۆژەی وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ بوون دەخاتە ڕوو دەڵێت ،به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له مانگی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٩ تا ته‌مووزی ٢٠٢٠، (٢٢) پرۆژه‌ی رێگاوبان به بوودجه‌ی (١١٠،٧٩١،٠٠٠٠٠٠) دینار جێبه‌جێكراون.
هەروەها وه‌زاره‌تی ئاوەدان کردنەوە، سه‌رپه‌رشتیی (٦٩) پرۆژه‌ی بەردەوامی رێگاوبان ده‌كات كه به بوودجه‌ی (٢،٤٧٥،٨٦٨٠٠٠٠٠٠) دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
و (٢،٤٣٧،٠٧٢) پرۆسه‌ی كێش كردن له
وێستگه‌كانی كێش له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌رین جێبه‌جێكراون.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌ڵمه‌تی خێرای چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی نێوان شاره‌كان له ماوه‌ی حەفتا رۆژدا، (٧٩) پرۆژه به به‌های زیاتر له (٤٢) ملیار دینار له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك جێبه‌جێ كردووه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له به‌شی رێگاوباندا، به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ستراتیژیی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر له نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای هەولێر کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە 88 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ كردووه. شه‌قامی بارزانی له دهۆك به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه به به‌های ٦٩ ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه. هه‌ردوو پرۆژه‌ی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر و ١٠٠ مه‌تری سلێمانیش له جێبه‌جێكردندان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی توانایی خۆی له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری رێگه‌وبان به‌رده‌وام بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رنامه و پلانه راگه‌یاندراوه‌كانی بۆ پێشخستن و به‌رفراوانكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم سڵ ناكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له پرۆژه جیاوازه‌كانی نێشته‌جێبوون، رێگاوبان، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی دیكه له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی دینێت.
لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتووچۆ دەکەین.