بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ دەرکەوتووە ” ئاستى دەریایەکان تاکۆتایی ئەم سەدەیە بەهۆى توانەوەى بەرگی بەفرەکان، بەسنوورى ٤٠ سانتیمەتر بەرزبوونەوە تۆمار دەکات”، هۆکارەکەش بۆ بەرزبوونەوەى گەرماو گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا گەڕاندۆتەوە.
توێژەرانى نزیکەى چل پەیمانگەى نێودەوڵەتى تایبەتمەند کۆمەڵێک نمونەى سیناریۆى بەخستنەرووى گازە نەرینیەکان و، کاریگەرى لەسەر بەرگەى زەوی و، گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا نمایشکردووە، کە پووختەى توێژینەوەکە لەلایەن گۆڤاری “کریۆسفیەر” بڵاوکراوەتەوە.
سیناریۆى یەکەمى ئەو توێژینەوەیەش بریتی بووە لە “بەرزبوونەوەى بەردەوامى گازە نەرینیەکان و، کاریگەری بوونى لەسەر تواندنەوەى بەفرەکانى ئەنترکتیکاو، ئاستى ئاوى دەریاکان بەسنوورى ٣٠ سانتیمەتر بەرز بکاتەوە، لەناوچەى گرینلاندیش بەسنوورى ٩ سانتیمەتر بەرز دەبێتەوە”.
لەسیناریۆى دووهەمیشدا هیمایان بەوە کردووە ” پاشەکشێیەکى بەهێز لەخستنەرووى گازەکان بەدی بێت و، توواندنەوەى بەفر لەگرینلاند تەنها بەسێ سانتیمەتر کاریگەرى لەسەر بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوی دەریاکان بکات”.
پەیمانگە نێودەوڵەتیەکان کۆمەڵێک داتایان لەبارەى ئەنتریکتیکا خستۆتەروو، کەرووبەرووى کۆمەڵێک هۆکارى دەرەکیی دەبێت و، هاوکات لەسیناریۆى دووهەم ئەنجامی پێچەوانەى بەخشیوە، بەجۆرێک بەفری زیاتر دایپۆشێت و، کاریگەرى لەسەر نزمبوونەوەى رێژەى ئاستى دەریاکان بەسنوورى ٨ سانتیمەتر دابەزێت.
لەسەرەتاى ئەیلوولی ئەمساڵدا توێژینەوەیەکى دیکە دەریخستووە ” تاساڵى ٢١٠٠ ئەگەری ئەوە هەیە رێژەى ئاوی دەریاکان بەسنوورى ٤٠ سانتیمەتر بەرز ببێتەوەو، کارەساتێکى گەورەش بۆ مرۆڤایەتى دروست بکات و، هەڕەشەیەکى ڕاستەوخۆشە بۆ دانیشتووانى کەنارە دەریاییەکان”.
هاوکات دەستە حکومییە نێودەوڵەتیەکان تایبەت بەگۆڕانکارییەکانى ژینگە، جەختى لەوە کردۆتەوە ” سەرووى یەک ملیار کەس لەناوەڕاستى ئەم سەدەیە لەناوچە کەنارییەکانى زەوی دوور دەکەونەوە، بۆ ئەوەى رووبەرووى مەترسییەکان نەبنەوە”.
ئەندرس لیڤیرمان، توێژەرى پەیمانگەى بۆتسدام، بۆ توێژینەوەى رێڕەوی گۆڕانکارییەکانى ژینگە، کەیەکێکن لەئامادەسازانى ئەو توێژینەوەیە رایگەیاند ” نابێت نامۆیی هۆکارێکى چاوەڕوانیمان بێت، بەڵکو هانمان دەدات جوڵەى زیاتری بەپەلە ئەنجام بدەین، دەزانین شتێک روودەدات، بەڵام قەبارەى مەترسییەکەى نازانین”.