- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

شا سەلمان تووشی شۆک بووە

رۆژنامەیەکى ئەمەریکى لەراپۆرتێکی خۆیدا “ناکۆکییە گەورەکانى نێو بنەماڵەى پادشایەتى شانەشینى عەرەبی سعودی، لەبارەى رێکەوتننامەی ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات، کاتێک لەچەند هەفتەى رابردوو هەریەک لەئیمارات و بەحرەین واژۆیان لەسەری کرد”.

راپۆرتەکەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەى بە ” ناکۆکییەکی زۆر لەنێوان شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیزو، مەحمەدی کوڕی، کەهاوکات جێنیشینیەتى داوە، کە شا لەنێو گرووپی بایکۆتکردنى ئیسرائیلیەکانەو، لەپاڵ ئەوەشدا پاڵپشتى دروستکردنى دەوڵەتێکی فەلەستینی دەکات”.

رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە ” شای سعودیە، کاتێک هەواڵى رێکەوتننامەى ئاشتى لەنێوان ئەبوزەبی و تەل ئەبیب بیست لە ١٣ ئابی رابردوو تووشى شۆک بوو، بەڵام کوڕەکەى بەلایەوە ئاسایی بوو”.

گووتیشى ” شازادە مەحمەد، لەوە ترساوە باوکی رێکەوتننامەکە تێبکدا و، یارمەتیدەر نەبێت بۆ پرسی چارەسەر کردنى پرسی دەوڵەتى ئیسرائیلی و، بەو هۆیەوەش زانیارییەکانى پێشوەخت پێ ڕانەگەیاندووە، کەبەهیچ شێوەیەک باسى لەدەوڵەتى فەلەستینی نەکردووە”.

بەو هۆیەوەش پاش رێکەوتننامەکە کە بەرێکەوتننامەى “ئیبراهیم” لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل ناسراوە، “شا سەلمانى توڕە” وەک وۆڵ ستریت جۆرناڵ وەسفی کردووە، داواى لە شازادە فەیسەڵ کوڕی فەرحان، وەزیرى دەرەوە کردووە ” پابەندبوونى وڵاتەکەى بەدروستکردنى دەوڵەتێکى فەلەستینى بکاتەوە، بەبێ ئەوەى باسى رێکەوتننامەى ئاشتیەکە بکات”.

بۆیەش یەکێک لەبنەماڵەى پادشایەتى ووتارێکى لەرۆژنامەیەکى ناوخۆیی وڵاتەکەى نووسیوەو، هەڵوێستى شانەشینى لەبارەى پرۆسەى ئاشتەوایی روونکردۆتەوەو، ڕاگەیاند ” پێویست بوو ئیماراتیەکان فشاری زیاتریان لەسەر ئیسرائیلیەکان دروست بکردبا بۆ ئەوەى کەمێک لەلووت بەرزەکانیان کەمتر بکردبایەوە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەئابی رابردوو وەزیرى دەرەوەى ریاز لەمیانەى پەیامێکدا پابەندبوونى وڵاتەکەى بەئاشتى دووپاتکردۆتەوە، کە دەبێت لەچوارچێوەى “دەستپێشخەری ئاشتی عەربی”ـیدا جێبەجێ بکرێن.