وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ، ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ، فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی بازاری کراوە دەبێت و لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ، ئاماژە بەوەش دەکات ، گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە، کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکانی کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار
وەزارەتی دارایی و ئابووری جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوەی وەزارەت ، لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتییە