دارا ڕەشید ،وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند ، ئەو سەرژمێریەی كە بریارە كۆتایی ساڵی داهاتوو لەعێراق وهەرێم ئەنجام بدرێت ، بۆ پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكان بێت و دوربێت لەتێكەڵكردنی بە سیاسی
کۆبوونەوەی دارا ڕەشید و مەهدی عەلاق

دارا ڕەشید ، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ،ئەمرۆ یەك شەمە ٢٠ی ئەیلول لەدیوانی وەزارەت ، بەئامادەبونی سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم ، پێشوازی كرد لە دكتور مەهدی ئەلعەلاق ، ڕاوێژكاری نیشتمانی بۆ سەرژمێری لە عێراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان کرد .
لەدیدارەکەدا ، باس لە دواین هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێم كرا ، و لەو پێناوەش دا وەزیری پلاندانان رایگەیاند ، ”پێویستە كار لەسەر هەماهەنگیە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولابكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق”.
لەبەشێكی تری دیدارەكەی وەزیری پلانادانان و ڕاوێژکاری نیشتیمانی عێراقی بۆ سەرژمێری ، تاوتوێی دەرئەنجامی كۆبونەوەكانی رابردووی نێوان هەردوولا كرا كە ئێستا وەفدێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق لەهەرێمی كوردستانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان
هەر لە دیدارەدا ، هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی دواین ئامادەكاریەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق کرد بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠٢١، دواخرا
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ، ئاماژەی بە ئامادەكاری و پێشوازی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری كرد ، كە ئەنجامەكانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بوارە جیاجیان بێت و دوربێت لەتێكەڵبوون بە سیاسی .