- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

هێنانی هێزی حەشدی شەعبی و، هێنانی بەرپرسی داعش بۆ سنوری کەرکوک

شاری کەرکوک هەمیشە چەقی ململانێی نێوان هەموو حزبەکانی عێراق بووە، گروپە تیرۆرستیەکانیش هەموو کات ئامانجیان ئەو شارە بووە، زۆر بابەت هەن بۆ گووتن و نوسین، کە ئاماژەی پێبدەم، بەڵام لەئێستادا ئەوەی مەبەستمەو دەمەوێ بیڵێم هەندی بابەت و زانیاری گرنگ و وورد لەسەر ڕەوشی کەرکوک بخەمەڕوو، سەبارەت بەهێنانی هيزێکي حەشدی شەعبی و، هێنانی بەرپرسی داعش بۆ سنوری کەرکوک.

لەپێش ۱٦ ئۆکتۆبەرو لەسەردەمی شەڕی داعش فرقەی عەباسی قیتالی، کەهێزی چەکداری سەر بەحەشدی شەعبین، لەدوای گرتنی گوندی بەشیر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ماوەیەکی کەم، دواتر هێزێکیان هاتنە سنوری گوندەکانی بەشیرو لەوێ جێگر کران، بەحساب بۆ بەگریکردن لەناحیەی تازه خورماتوو هێزێکی مەشەق پێکرابوون، چەکی قورسیان هەبوو لەڕووی ئالیات و چەق و تەمەنیشەوە پڕچ چەک بوون، لەڕێکەوتی ۱۰ـی ٤ ـی ۲۰۱٦ سەید عال العوادی، ئامر فەوج بوو خەڵکی دیوانیە بوو، لەگەڵ ۱۲ کەسی دیکە کوژران لەگوندی البو مفرج لەنزیک بەشیر بەحساب خۆیان بەرنامەیەکیان دانابوو پەلاماری بەشیر بدەن ، دووان لەکوژراوەکانیش بەناوی یاسین و عادل پۆلیسی قەزاو ناحیەکان بوون، لەوێ شەهید بوون، زۆریان تەرمەکانیان بەجێ ماو کەوتە دەست داعش لەهەفتەی ڕابوردووش، بەهۆێ تەقینەوەی عەبوەیەکەوە ۳ کەسی دیکەیان لێ کوژرا، لەو سنوورە ئێستا لەم کاتەدا هەمان ئەو فرقەیە هێزێکی دیکەیان بەچەکی قورس و ئالیاتێکی زۆر هێناوە بۆ جێگەی، کەهێزەکانی دیکەیان لێیە کە ئەمەیش جێگای گومانێکی زۆرە.

بەپێ ی زانیاریەکانم چەکدارانی داعشیش چەند بەرپرسێکی تریان هێناوە بۆ سنوری دووبزو مەلاعەبدوڵاو، داقوق و، جگە لەوەش چەند کەسێکی خەبیریان داناوە بۆ دانانی عبوە بۆ تەقاندنەوە.

لەوانە:

حاجی ئیحسان عومەر، ئەميری سەربازی

ئیبراهیم خەلیل جەبووری ناسراوە بە ئەبو زوبێر، بەبرپرسی قاتعی مەلا عەبدوڵاو حەویجەو سەرکەڕان.

حامید عەواد ناسڕ، ناسراوە بە ئەبو ئەحمەد، بەرپرسی شەڕ کردن یا داگیرکردن لەسنووری قاتعی دووبزو یایچی و ڕیاز.

سالم سابیر ڕەشید حەمدانی، ناسراوە بە ئەبو مەناف شیشانی، بەرپرسی عبوات و تەقینەوەکان.

ئەبو عەمار تونسی، ناسراوە بە موسا مەحمەد، بەرپرسی زانیاری

مەعازئیبراهيم ئەكرەم، ناسراوە بەفرزاد عەلی نەجات ئێرانی، بەرپرسی اغتيالات

لەوە دەچێت لەرۆژانى داهاتوو بەهێنانى ئەو هەموو هێزانە ڕەوشى سنوورەکە، رووبەرووى ناسەقامگیری و نائارامیی ببێتەوە.

۱۹ی۹ی ۲۰۲۰