٦١ پەرلەمانتاری فەرەنسی سەرکۆنەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەکەن
بەپێی هەواڵی ئاژانسێکی عەرەبی ، ٦١ پەرلەمانتاری فەرەنسا ، سەرکۆنەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل و سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەبو زەبی لە یەمەن و لیبیا دەکەن
ئەو ٦١ پەرلەمانتارە فەرەنسییانە ، دەشڵێن ، ئیمارات ئاسۆی یەکلاکردنەوەی قەوارەی خۆی لە چوارچێوەی کەنداوی عەرەبی تەقاندەوە بە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل و پێشێلێکی زەقی یاسایی نێودەوڵەتییە .
لە ١٣ی ئەم مانگە و بە نێوەندگیری دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، ئیمارات وەکو یەکەم دەوڵەت لە کەنداوی عەرەبی ، بڕیاری دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دوای چەندین ساڵ پچرانی ، ئاسایی بکاتەوە
هەر دوای ئیسرائیل ، وڵاتی بەحرێنیش بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیسرائیل وەکو دووەم دەوڵەت لە کەنداوی عەرەبی دا
پێنج شەممەی ڕابردوو ، لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترامپ ، ڕێورەسمی واژۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و هەریەکە لە ئیمارات و بەحرێن بەڕێوەچوو .
ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرێن ، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بە ناپاکی ناوەزەند دەکرا لە دۆزی فەڵەستین