وەزارەتی تەندروستی عێراق ، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوانی پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی ٢١٤٦٦ پشکنین کە لە دوێنێوە ئەنجام دراون ، ٤٧٢٤ هاوڵاتی لە سەرتاسەری عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەش دەخاتە ڕوو کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە ورایگەیاند، لە دوێنێوە ٣٦٨٢ هاوڵاتی ، پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە تەندروستت عێراق دا ئەوەش هاوتووە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ،٥٧ هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە ، گیانیان لەدەستداوە و پشکی شێری ئەو ژمارەیە، بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت كە ٩ هاوڵاتین .
تەندروستی عێراق لەوەتەی سەرهەڵدانی پەتاکە لە عێراق تاوەکو ئەمڕۆ ، ڕوونی کردەوە ، تاوەكو ئێستا لە سەرانسەری عێراق ، ٣٢٧،٥٨٠ كەس توشی پەتاکە بوونە لەو ژمارەیەش ٢٦١،٥٥٧ هاوڵاتی ، پەتاکەیان تێپەڕاندووە و ٨٦٨٢ هاوڵاتیش بەهۆی پەتاکەوە ، گیانیان لەدەستداوە.