مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات
لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی هەرێم ،بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات
لەو دانیشتنە تایبەتەدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی ماددەی 66 بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆکی حکومەت ، دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.