- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

ناسا چەند وێنەیەکی دەریاچەیەکی عێراق بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی ئاسمانی ناسا ڕایگەیاند ، دوای چەند ساڵێك لە ووشکبوونی ، دەریاچەی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار ، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو دەریاچەیە ، بەخۆیەوە دەبینێت

ئاژانسی ئاسمانی ناسا چەند وێنەیەکی لەرێگای مانگە دەستکردەکانییەوە بڵاودەکاتەوە و لە وێنەکان دەردەکەوێت ، ئاستی ئاوی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار ، بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت دوای چەند ساڵێك لە ووشکبوونی .

ناسا ، لە دوو وێنەی دا ، بەراوردی ئاستی ئاوی حەبانییە ، دەکات

لە ساڵی ٢٠١٨ کاتێك ئاژانسی ئاسمانی ناسا ، وێنەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوت ، ئاستی ئاوەکە نزمە بەهۆی دەرکەوتنی قەوزە ، کە ئاماژەیە بۆ نزمی ئاستی ئاوەکە

دوای دوو ساڵ و لە ٢٠٢٠ ، وێنەیەکی دیکە بڵاودەکاتەوە و دەردەکەوێت ، ئاستی ئاوەکە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیتوە و تا ئێستا ، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەی ئاوەکە و بەو ئاستە نەزانراوە.

پێگەی earth observatoryی تایبەت بە ئاژانسەکە ڕایگەیاند ، ڕوون نییە ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی حەبانییە چییە ؟ بەتایبەتی دوای وەرگرتنی داتای تایبەت لە ڕێگای لایەنە بەرپرس و تایبەتمەندەکانی حکومەتی عێراقی

شایانی باس کردنە دەریاچەی حەبانییە لە ڕابردوو ، ڕوویەکی گەشتیاری بەناوبانگ و خۆش بووە ، بەڵام بەهۆی شەڕ و شۆڕ و ئەو بەربەستە ئابووریانەی ڕووبەڕووی عێراق بووەوە ، نێوبانگە گەشتیارییەکەی خۆی لەدەستداوە .