- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

بەشێکی هەرێمی کاراباک لە شەڕەکە دەگیرێت

ئاریک هاروتینیان ، سەرۆکی هەرێمی کاراباک ڕایگەیاند ، بەهۆی پێکدادانی چەکداری نێوان ئازەربێجان و ئەرمینیا ، لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە هەندێ ناوچەی هەرێمەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازەربێجانی .

 

حکومەتی ئازەربێجان ، سوپای ئەرمینی تۆمەتبارکرد بە تەقەکردن بەسەر ناوچە جێنشینەکانی هەرێمی کاراباکی سنووری نێوان هەردوو وڵات و بەهۆیەوە کوژراوی لێکەوتەوە ،لە بەرامبەردا حکومەتی ئەرمینی ، سوپای ئازەربایجانی تۆمەتبارکرد لەو بەشەی هەرێمی کاراباک بە مووشەک باران کردنی ئەو بەشەی هەرێمی کاراباک کە دەکەوێتە ئەرمینیا و ئەمەش وایکرد ، سوپای ئەرمینی ، باری نائاسایی و ئامادەباشی جەنگی ڕابگەیەنێت.

نیکۆل باشینیان ، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند ، هەوڵدەدەین بڕیارێکی گرنگ بدەین لەبارەی دانپێدانان بە هەرێمی کاراباک وەکو دەولەتێکی سەربەخۆ ، ئەگەر ئامادەیی سەربەخۆییان ڕاگەیاند