- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستانە

دوێنێ شەو لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو ، لۆرینزۆ گۆرینی ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە رێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی گەیشتە هەولێری پایتەخت

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لەلایەن شۆرش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمەوە ، پێشوازی لێکرا

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ، ٢٩ی ئەیلول ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ، لەگەڵ هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، کۆببێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان ، بڕیار وایە تاوتوێ هاوکاری سەربازی ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بکرێت.