ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی ئەو سەربازە بەکرێگیراوە کوژراوانەی، تورکیا ڕەوانەی هەرێمی کاراباك کراون بۆ پاڵپشتی لە سوپای ئازەربایجان گەیشتە ، ٣٦ کەس و کۆی ئەو سەربازە بە ڕەگەز تورکە سوریانەی کە تا ئێستا کوژراون گەیشتە،٦٤ سەرباز
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ڕوونکردەوە ، تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆمپانیا ئەمنییە تورکییەکانەوە ژمارەی ئەو سەربازە بەکرێگیراوانەی بۆ پاڵپشتی سوپای ئازەربایجان نێردراون گەیشتووەتە ١٤٠٠ سەرباز و پاساوی تورکیا لە ناردنی ئەو سەربازە بەکرێگیراوانە ، پاراستنی بیرەنەوتییەکان و سنووری ئازەربایجانە دژ بە سوپای ئەرمینیا کە ئەردۆگان ، بە داگیرکەر ناویان دەبات .
هەینی ڕابردوو سەرۆکی ئەرمینیا ، دەستپێشخەری وڵاتانی نابژیکەری پەسندکرد بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئازەربایجان ، بەڵام تورکیا ڕەتی کردەوە ئەرمینیا دەستپێشخەری ئاشتی بێت .
لە یەکشەممەی ڕابردووەوە ، شەڕێکی قورس لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی سنووری کاراباك ، بەرپابووە و دەرئەنجامی ئەو شەڕە ، سەدان قوربانی و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە لەگەڵ گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان هاوڵاتی سڤیلی دانیشتووی هەرێمی کاراباك.