دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، ” ئەمرۆ نەخۆشخانە بەجێدەهێڵم و هەست بە باشی دەکەم و هیچ لە کۆرۆنا مەترسێن “.
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند ، ئەمرۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی پزیشکی بەجێدەهێڵم و هەست بە باشییەکی زۆر دەکەم و هیچ لە کۆرۆنا مەترسین و مەهێڵن کۆنترۆڵی ژیانتان بکات “.
سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی ڕوونکردەوە ، لەژێر سەرپەرشتی ئەو ، دەرمانی گرنگ پەرەیپێدراوە لە ڕووی زانستییەوە
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە ، کە تیمی پزیشکی ترامپ ، لەبارەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە بڕیاردەدەن و تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی لای خۆیەوە ئەوەشی بڵاوکردەوە ، تەندروستی ترامپ بەرەو باشتربوون دەڕوات .
یەکشەممەی ڕابردوو ، دۆناڵد ترامپ بە کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانیەوە لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی پزیشکی ، پیاسەیەکی بەناو لایەنگرانی خۆی کرد و سڵاوی لێکردن و گەڕایەوە نەخۆشخانە.
هەینی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دا ، تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد ، تووشبوون بە پەتاکە ، ڕێگایەکی سەختە و زۆر شتی لێوە فێربووم .