- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

%١٠ی دانیشتووانی جیهان تووشی کۆرۆنا بوونە

سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دا ڕایگەیاند ، باشترین مەزندەیان بۆ ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان ئەوەیە ، لە هەر ١٠ کەس ، کەسێك تووشبووی پەتاکەیە و ئەم ژمارەیەش لە شارەکان و دێهاتەکان جیاوازە ، بەڵام ئەوانەی بە دڵنیاییەوە وەکو تووشبوو تۆمارکراون ، کەمترە لەوانەی هێشتا تۆمارنەکراون .

دکتۆر مایکڵ ڕایان ، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێ بەجێکردنی ڕێکخراوەکە ، کە لە ٣٤ ئەندام پێکهاتووە ڕایگەیاند ، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەنێوان گرووپەکان و لە شار و دێهاتەکان جیاوازن ،ئەمەش مانای ئەوەیە کە زۆرینەی گەورە لە جیهان ، تووشی پەتاکە بوونە .

بەپێی مەزندەی سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و زانکۆی جۆنز هۆبکنز ، ٧٦٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان ، تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە ، و لەلایەکی ترەوە پسپۆڕانی بواری پزیشکی بە ڕوونی ئاماژە بە ئەوە دەکەن ، ژمارەی تووشبووانی ڕاستەقینە ، زۆر کەمترە لە ژمارەیەی لە نەخۆشخانەکانی جیهان تۆمارکراون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، لیستێکی پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین کردووە کە ژمارەیەك پسپۆری جۆراجۆر لە خۆدەگرێت ، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بکەن .

هەتاوەکو ئەمڕۆ ، ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان ١،٣٧،٩٧١ کەسی تێپەڕاندووە لە کۆی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن تووشبوو و لەو ژمارەیەش ٢٤،٣٥٤،٢٠٠ کەس چاکبوونەتەوە .