ماوەی وەرگرتنەوەی قەرز درێژکرایەوە
بێگەرد تاڵەبانی ، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند ، ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو ، دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
وەزیری کشتوکاڵ ڕوونی کردەوە ، لە پێشنیارەكە داوامان كردبوو كە بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا.
لە پێشنیارەکەی وەزیری کشتوکاڵ بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد :
یەكەم_ پێشینەی (٨٠ ملیۆن دیناری) رێژەی (٤٠%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
دووەم_ پێشینەی (١٥٠ ملیۆن دیناری) رێژەی (٥٠%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
سێ یەم_ پێشینەی (٥٠٠ ملیۆن دیناری) رێژەی (٦٠%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.