پزیشکی تایبەتی ترامپ ڕایگەیاند ، لەشی سەرۆک ترامپ ، تەنی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە
دوای ئەوەی هەینی رابردوو دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا ، تووشبوونی خۆی و خێزانەکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند ، ناوبراو خۆی کەرەنتینە کرد و دواتر بەپێی هەواڵی پێگەی CNN ، تەندروستی ترامپ تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی سەربازی کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر .
دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕێدی سەربازی ، سەرۆکی ئەمەریکا باشتربوونی تەندروستی خۆی ئاشکراکرد و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی ڕاگەیاند
لەو کاتەی سەرۆکی ئەمەریکا چارەسەری پزیشکی وەردەگرت ، سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرایان کرد ناوبراو ، دەرزی ڕیجینیۆن و کەپسوولی جۆری ڕیدمیسیڤەر و ڤیتامینەکانی جۆری زینك و ڤیتامین دی بەکارهێناوە .
دوای دووبارە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ترامپ ، پزیشکانی تایبەتی کۆشکی سپی و ئەنتۆنی فاوچی ، گەورە پزیشکی جیهانی نەخۆشیەگوازراوەکان لە جیهان دا ڕایانگەیاند ، ترامپ تەنی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەشی دا دروست بووە .
لای خۆیەوە ئەنتۆنی فاوچی ، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان ئاشکرای کرد، هیوایەك دروست بووە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ پەتای کۆرۆنا و ئەوەشی ڕوونکردەوە ، گەیشتووینە بەو چارەسەرەی کە لەتوانای دایە دژە تەن لە لەشی مرۆڤدا دروست بکرێت .
پەتای کۆرۆنا تا ئێستا لە جیهاندا ، زیاد لە ٣٥ ملیۆن کەس تووشی بووە و لەو ژمارەیەش زیاد لە ٢٣ ملیۆن کەس لە ڤایرۆسەکە ، چاکبوونەتەوە و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە