- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

نشینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە بیانییەکان

بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی هەولێر بڵاویکردەوە کە ، ھەرکەسێک لەو ماوەیەکی دیارکراودا ، نشینگەی لە کوردستان نوێنەکاتەوە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی نشینگەی هەولێر ، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنووری پارێزگای هەولێری کردەوە کە ، ھەرکەسێکی بیانی لەگەڵ کۆمپانیاکان ، کاردەکات و نشینگەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەرچووە، یاخود نشینگەیان دەرنەھێناوە یان بە ڤیزا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا بەبێ نشینگەن، پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا و دوای بڵاوبوونەوەی ئاگاداری نشینگە ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە بکەن بەمەبەستی دەرھێنان یاخود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێتەبەر.