- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

وەزیرانی پلاندانانی هەرێم و بەغدا پرۆژەیەك ڕادەگەیەنن

هەردوو وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی لە پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەك ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ شەممە ، ١٠ی تشرینی یەکەم ، لەدیوانی پارێزگای سلێمانی و بەئامادەبوونی، دارا رەشید ، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و وەزیری پلاندانانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمێکدا ، پرۆژەی
روپیوی هەژاری ڕادەگەیەندرێت

دوای ڕاگەیاندنی ڕووپێویەکە ، بڕیارە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوایدا ، هەر دوو وەزیری پلاندانان باس لەگرنگی روپێوەکە بکەن کە، ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لەوشوێنانەش جێبەجێ دەکرێت کە پێویستن.