دزی لە ماڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرا
رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی بڵاوی کردەوە چوارشەممەی ڕابردوو ، دزێك دەچێتە خانووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، دزەکە کەلوپەلی بەنرخی لەنێو خانووەکەی کریستیانۆ نەدزیوە ، بەڵکو ئەو کەلوپەلانەی لەنێو خانووی ئەستێرە پورتوگالیەکە دزراوە ، پێکهاتووە لە تەنها تیشێرتێکی یانەی یۆڤانتۆس کە واژۆی کریستیانۆی بەسەرەویە لەگەڵ کڵاوێکی یاری بایسبۆڵ و چەند شتێکی دیکەی بێ نرخ ، ئەمەش سەرسوڕمانی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی بەدوای خۆیدا هێنا .
سەرچاوەی رۆژنامەوانییە پورتگالییەکان ئاشکرایان کردووە ، دزەکە لە شاری مادێرا لە ڕێگای دەرگای گەراجی خانووەکەوە چووەتە ژوورەوە کاتێك دەرگاوانەکە ، دەرگای گەراجی خانووەکەی بە کراوەیی بەجێهێشتووە و پۆلیسی لێکۆڵینەوەش ، لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری خانووەکەوە ، شێوەی دزەکەیان ناسیوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە .