بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکی ڕایانگەیاند ، فرۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیان ، چەند پێگەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبانیان لە هەرێمی هەڵمەند ، بۆردوومان کردووە .
بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە هەرێمی هەڵمەند ، دوای ئەوە دێت بزووتنەوەی تاڵیبان ، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر هەرێمەکە ئەنجامدا ، و توانیشیان دەست بەسەر چەند بنکەیەکی سەربازی بگرن و لە پایتەخت نزیک ببنەوە .
هێرشی فرۆکە سەربازییە ئەمەریکییەکان بە پێشێلکارییەکی گەورە هەژماردەکرا ، دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەنێوان سەربازانی ئەمەریکی و بزووتنەوەی تاڵیبان ، لە مانگی شوباتی ڕابردوو ئەنجام دراو و دەقی ڕێککەوتنەکەش ، چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمەریکی بوو لەو وڵاتە بەرامبەر ، گەرەنتی پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمەریکی لەلایەن تاڵیبانەوە.
لە سەرووبەندی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانی لە قەتەر، شەڕ بەردەوام بوو و لەم دواییەدا ، چەکدارانی تاڵیبان ، هەڵیانکوتایە سەر چەندین بنکەی سەربازی و خاڵی پشکنین لە هەرێمی هەڵمەند و توانییان چەندین شوێنی تر بگرن .