پۆلیسی هیندی بەهۆی ورگەوە ، تاوانبارێکی ماددەی هۆشبەر لە دەستیان هەڵدێت
دادگای باڵای هەرێمی بنجاب و هاریانا لە باشووری هیندستان داوا دەکات ، ئەو پۆلیس و کارمەندە ئەمنیانەی ورگیان هەیە ، بەشدارنەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ، پێکدادان و گرتن و ڕاوەدونانی تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئارفیند سینگ سانگوان ، دادوەری باڵای هیندستان ڕایگەیاند ، دەبێت پۆلیس و کارمەندە ئەمنییەکان ، ورگیان دابەزێنن تاوەکو وەکو پۆلیس و کارمەندی ئەمنی جێی بایەخ و سەرنج بن .
ئەم داواکارییەی دادوەرەکە دوای ئەوەبوو ، کاتێك گەنجێك کە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکرد ، لەکاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی ڕێکی جەستەی، ڕزگاری دەبێت و پۆلیس شکست دەهێنێت لە دەستگیرکردنی .
ئەو دادوەرە باڵا هیندییە ، جەخت دەکاتەوە ئەگەر پۆلیس و کارمەندە ئەمنیەکان ورگیان دانەبەزێنن ، پێویستە بخرێنە پرۆگرامی لەشڕێکییەوە بۆ ماوەی سێ مانگ .