ئەڵمانیا هەزاران سەرباز دەنێرێتە شارەکان
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی ڕایگەیاند ، نزیکەی ١٥ هەزار سەرباز بۆ پاڵپشتی دەسەڵاتی سڤیل ، ڕەوانە دەکات کە دووچاری، زەحمەتییەکی زۆر بوونەتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە کە بەردەوامە لە زیادبوون لەوەتەی مانگی نیسانی ڕابردووەوە.
پێشتر حکومەتی ئەڵمانی ، تا ڕادەیەک سەرکەوتووبوو لە کۆنترۆڵکردنی زیادبوونی تووشبووان ، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ، ژمارەکە رۆژانە زیاتر دەبوو.
حکومەتی ئەڵمانی ، ماوەکانی ڕابردوو بەردەوام هۆشداری دەدا لە زۆربوونی ژمارەی تووشبووان و پزیشکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا ، زیاد لە توانای خۆیان ماندوو دەبوون بۆ گەڕان بەدوای تووشبووان لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی ، وێڕای ماندووبوونی زۆری پزیشکان بە تێستەکانەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند ، نزیکەی ١٣٠٠ سەرباز ، بە کردارەکی یارمەتی دەسەڵاتی مەدەنی دەدەن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە و ئامادەیی سوپاشی دەربڕی ، بۆ ناردنی ١٥ هەزار سەرباز وەکو پاڵپشتی و ئەوەشی نەشاردەوە کە دەسەڵاتی مەدەنی ، داوای هاوکاری ، لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە کردووە
تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە ئەڵمانیا ، زیاتر لە ٣٣٣ هەزار کەسە و لەو ژمارەیە ،٢٧٨ هەزار کەس چاکبوونەتەوە و زیاد لە ٩هەزار گیانلەدەستدانیشی بە پەتاکە تۆمارکردووە .