- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

وەزارەتی دارایی عێراق بەبێ قەرز مووچە دابەش ناکات

عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی تەلەفزیۆنی دا لە كه‌ناڵی فه‌رمی عێراقیەدا ئاشکرای کرد، ئەگەر پڕۆژه‌ یاسای قه‌رز له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت ده‌توانرێت له‌ كۆتایی ئەم هه‌فته‌یەدا ، داهاتوودا مووچه‌ دابه‌شبكرێت و بەبێ قەرزکردن حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی نەوتدا دەستی کەوتووە ، بەشی دابەش کردنی مووچە ناکات .

دوێنێ سێ شەممە ، ئەحمەد مەلا تەڵاڵی ، وتەبێژی حکومەتى عێراق ئاشکرای کرد ، مستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق ، پەیوەندی بە سەرۆک فراکسیۆنی لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە ، بۆ ئەوەى هەرچی زووە یاسای قەرز لە پەرلەمان پەسند بکەن .

بەم پێیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مانگانە لەگەڵ ناردنی ٣٢٠ ملیاری بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، دەست بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەکات، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێمیش لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ، مووچە دابەشبکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ، حکومەتی هەرێمی لەبری مووچەی مانگی نیسان ، مووچەی مانگی ئەیلولی دابەش کرد و مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران ئاب و تەمووزی ، پاشەکەوت کرد .